دیمەنێک لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بارزانی و شاندی حکومەتی عێراق، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی نێوان هەرددوو ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پرسە دارایی و ئابوورییەکان تەوەرەی سەرەکی دەبن و لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەدوای چارەسەرێکی سەرکەوتوو دەگەڕێن.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە چەندین پرس لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، ئێستا شاندێکی ئابووریی عێراق لە هەولێرە و بڕیارە تاوەکو سبەی ئێوارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە بکەن و چەندین گرفت یەکلایی بکرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ئامانجی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ گەیشتنە بە لەیەکگەیشتن لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو بابەتانەی کێشەیان لەسەرە، بەتایبەت ئەو دۆسیانەی پەیوەندییان بە پرسی دارایی و ئابووری هەیە.
زانیاریی زیاتر: دانیشتنەکان دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن، لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، چەندین کۆبوونەوەی هونەری دیاریکراو و تایبەتمەند بەڕێوەدەچن بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سەرکەوتوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بەسەرۆکایەتیی د.فواد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کە هاوکات وەزیری دەرەوەی عێراقە، پێکهاتووە لە:
- محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق.
- تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.
- عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی.
- حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
- ئەسیر داود غورەیری، وەزیری بازرگانیی عێراق.
- ئەحمەد جاسم، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق.
فەیسەڵ وسام، سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق.
عەلی مەعارج، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق.
ئەحمەد عەبدولجەبار، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان.
عەباس نەسروڵڵا، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووریی عێراق.
میساق عەبدولحوسێن، بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






