
کۆبوونەوەی هەردوو شاندەکە
ئاڤا نیوز
شاندی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی بازرگانیی عێراق کۆبووەوە، تیشک خرایە سەر پێدانی مۆڵەتی بانکی ناوەندی بە کۆمپانیاکانی دراوی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە خزمەتگوزارییەکان لەنێویدا وەرگرتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی.
وێنە گەورەکە: بانکی ناوەندیی عێراق لەڕێگەی ئەو کۆمپانیایانەی مۆڵەتی فەرمییان هەیە، لە فڕۆکەخانەکان دۆلار بە نرخی فەرمی (100 دۆلار بە 132 هەزار دینار) بە بازرگانان و گەشتیاران دەفرۆشێت و هەر گەشتیارێک دەتوانێت سێ هەزار دۆلار وەربگرێت، بەڵام نزیکەی ساڵێكە پرۆسەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە ئاڤا نیوزی گوت: "داوامان کردووە ئاسانکاری بکرێت بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە گەشتیاران و بازرگانان بدەن، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری یەکلایی دەکرێتەوە".
خاڵە ئەرێنییەکان: حەوت کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقی مۆڵەتیان بۆ فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەی هەولێر وەرگرتووە و بڕیارە لەنێو فڕۆکەخانە نووسینگە بکەنەوە، هاوکات 48 کۆمپانیای ناوخۆش ڕێکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەتیان تەواو کردووە و تەنیا ڕەزامەندی بانکی ناوەندییان ماوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، ئەو کۆمپانیایانەی ناویان بە ئینگلیزی نووسراوە پێویست بە گۆڕینی ناو ناکات، بە هەمان ناو ڕاستەوخۆ بە بەغدا ببەسترێنەوە، گرفتی گۆڕینی ناویان نەمێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان نامەیەک بۆ دانیشتووانی کەمپی مەخموور دەنێرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ: سێ ملیۆن سەردانیکەر سەردانی عێراقیان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
53 خولەک لەمەوپێش
بەهای بازاڕی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار دۆلار
5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوانگەی ئیکۆ: گەنجینەی ئەمریکا 35 بانکی عێراقی سزا دەدات
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە