
ئومەیمە كچی ئەبوبەكر بەغدادی
ئاڤا نیوز
کچەکەی ئەبوبەكر بەغداديی، سەرکردەی کوژراوی رێکخراوی داعش لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی عەرەبیە، بۆیەکەمجار لە میدیاکاندا دەردەکەوێت و زانیاری شۆکهێنەر ئاشکرا دەکات.
باوکی ناچاری کردووە لە تەمەنی 12 ساڵیدا هاوسەرگیری بکات
ئومەیمە ئەبوبەکر بەغداديی دەڵێت: باوکم ناچاری کردم لە تەمەنی 12 ساڵیدا هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی بکەم، لە کاتێکدا ئەو لە تەمەندا زۆر لەمن گەورەتربوو.
ئومەیمە لەناوچەی تارمیە لەگەڵ خێزانەکەی لە عێراق دەژیا، بەرلەوەی بەرەو سووریا بڕۆن.
کچەکەی بەغداديی کە ئێستا دەستبەسەرە، نەیزانیووە پێگەی باوکی لە نێو " دەوڵەتی خەلافەت" چییە، تا ئەو کاتەی ئەبوبەکر بەغدادی لە مزگەوتی گەورەی ئەلنووری لە موسڵ گوتارێک پێشکەش دەکات.
ئومەیمە باسی ژیانی خۆی لەو ماوەیەدا دەکات و دەڵێت "ئەوکاتە بەغدادی سێ ژنی هەبووە، ژیانمان کەوتبووە ژێر پارێزبەندییەکی تووندەوە، بە جۆرێک درواسێکانیش هیچیان لەسەر ناسنامەی ئێمە نەدەزانی، لە ترسی ئەو فڕۆکانەی بەسەرماندا دەسوڕانەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگەمان پێنەدەدرا بچینە باخچەکەی دەرەوە.
" لە رەققەوە بۆ مەیادین"
دوای ئەوە لە رەقەی سووریا بەرەو مەیادین ڕۆیشتوون، لەو ماوەیەدا بەغداديی ژنی چوارەمی هێناوە و لە مەیادین لەگەڵیاندا ماوەتەوە ئەمەش كچەكەی بەغدادی ئاشكرایكردووە.
“باوکم بە تیروپشک بریاری دەدا لەگەڵ کام هاوسەرەی بخەوێت"
بەغداديی بۆ ئەوەی دادوەری نێوان هاوسەرەکانی بپارێزێت، رۆژانە ناوی هاوسەرەکانی بە تیروپشک ڕاکێشاوە، بۆ ئەوەی بڕیار بدات ئەو رۆژە لەگەڵ کامیان بخەوێت.
ئومەیمە چەن جارێک پرسیاری "کەنیزەکە کچەکانی" لە باوکی کردووە، ئەو پاساوی "حوکمەکانی شەریعەت"ی بۆ هێناوەتەوە.
"گریانی کەنیزەکەکان"
ئەو کچەی بەغداديی دڵتەنگی خۆی دەربڕیوە بۆ دۆخی کارەساتباری "کچە کەنیزەکەکان" كە لەماڵی ئەوان لەگەڵ باوکی دەژیان، دەڵێت " دۆخیان زۆر خراپ بوو و بەردەوام دەگریان".
ئومەیمە ناوی کەنیزەکە ئێزدیەکان ئاشکرا دەکات
هەریەک لە “دەلال، رەهام، ڕەحا، هەیفا، سیپان” ناوی ئەو کەنیزەکە ئێزدیانەن کە باوکم هەڵیگرتبوون.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەسما محەمەد هاوسەری بەغداديی دوێنێ ئاشکرایکرد، بەغدادی 10 کچی ئێزدی کردبووە کەنیزەکی خۆی و دەوڵەتی خەلافەتی کردبوو بە دەوڵەتی ژنان.
ئەبوبەکر بەغدادی چوار هاوسەرو 11 منداڵی هەبووە
ئەبو بەکر بەغداديی خاوەنی 11 منداڵ بووە، یەکێکیان لە سووریا دوای ئەوەی خۆی تەقاندەوە کوژراوە، لەماوەی ڕابردووشدا هەندێکی دیکەشیان لە عێراق دەستگیرکراون.
ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی 2017 شکستی هێنا، کاتێک عێراق سەرکەوتنی بەسەریدا ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستاش بەشێک لە شانەکانی لە هەندێک ناوچە جیاجیاکاندا چالاکن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟