
ساڵانە قەبارەی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گەیشتووەتە 7 ملیار دۆلار. گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران لە گەشەسەندان و قەبارەی بازرگانیی نێوانیان بۆ نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانە دێت کە زۆرترین قەبارەی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، زۆرینەی ئەو کاڵایانەی هاوردە دەکرێن پێکهاتوون لە خواردەمەنی، جلوبەرگ، کەرستەی بیناسازی و ئامێری کارەبایی.
لێدوانی فەرمی: مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "ساڵانە قەبارەی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بۆ نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندی چوارەمی ئەو وڵاتانە دێت کە زۆرترین کاڵا لە ئێران هاوردە دەکات."
زانیاریی زیاتر: زۆرینەی کاڵاکان لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، پەروێزخانیش یەکێک لە دەروازە سنوورییە گەورەکانە، بەڵام 40%ی ئەو کاڵایانەی لەو دەروازەیە هاوردە دەکرێن ڕەوانەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە هەولێرە، یەکەمین سەرۆککۆماری ئێرانە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و دوای ئەم سەردانە، لە سەرجەم ڕووەکانەوە پەیوەندییەکانی هەردوولا زیاتر بەرەوپێش دەچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






