
وێنەی یەکێک لە بانکەکانی کوردستان کە پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەکات، وێنە: سؤشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق 150 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
وێنەی گەورەکە: دوای ڕەزامەندی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەغدا بە دوو گوژمەی جیا بڕی 300 ملیار دیناری لە کوێ 590 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی خستووەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لەدوای ڕۆژی دووشەممەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
لێدوانی فەرمی: نازم ئەتروشی، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی گەنمی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پارەکە لەلایەن لقی هەولێری بانکیی ناوەندی خەرج دەکرێت، چەکەکانمان وەرگرتووە و دوای وردبینی لە بەغدا بڕیاری خەرجکردنی پارەکە دەدرێت".
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی یەکشەممە 16-09-2024 بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) پشووی فەرمییە، بەهۆیەوە پڕۆسەی دابەشکردنەکە دەکەوێتە دوای ڕۆژی دووشەممە.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو 150 ملیار دینارەی لەلایەن بەغدا نێردراوە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە:
- هەولێر: 47 ملیار و 373 ملیۆن و 835 دینار.
- سلێمانی: 67 ملیار و 84 هەزار و 117 دینار.
- دهۆک: 35 ملیار 541 ملیۆن و 84 دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نەوت واژۆ دەكرێت؛ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە پرسی مووچە دەدات
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ ئاڤا: ڕێككەوتنی سێقۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆ دەكرێت