
ئاڤا نیوز
لە سنووری هەولێر بەنداوێكی گەورەی دیكە بە گوژمەی دەیان ملیار دینار دروست دەكرێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەت دادەنێت و لە پێنج ڕووەوە سوودی دەبێت.
وێنە گەورەكە: یەكێك لە کارنامەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگیدانە بە كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەم چوارچێوەیەدا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا دەیان بەنداو و پۆند دروست كراون.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕۆژی دووشەممە 16-9-2024 بەردی بناغەی بەنداوی دووین لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەنداوەکە بە شێوازی کۆنکریتی RCC بە گوژمەی دەیان ملیار دینار جێبەجێ کردبێت، 75 مەتر بەرز دەبێت و لە بەرزترین ئاستیدا 320 مەتر درێژ دەبێت.
قووڵتر: بەنداوەكە دەكەوێتە نزیك قەڵای دێرینی دووین، توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و ڕووبەری چوار كیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی بە ئاو دادەپۆشێت.
بۆچی گرنگە: دروستکردنی بەنداوەکە جگە لە گلدانەوەی ئاو، چەند سوودێکی دیکەی دەبێت:
- دیمەنێكی جوان بە ناوچەكە دەبەخشێت و دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری.
- دەبێتە پاڵپشتی بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان و سەدان دۆنم بەراو دەکات.
- ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرز دەکاتەوە کە ئێستا یەکێک لە قەیرانە ژینگەییەکانی هەولێر و ئاستی ئاوی ژێرزەوی زۆر دابەزیوە.
- مەترسیی لافاو لەسەر ناوچەكە و دەوروبەری ناهێڵێت، هۆكارێك دەبێت بۆ ڕێكخستنی ڕێڕەوی ئاو لە ناوچەكە و ڕێگەگرتن لە كارەساتی سرووشتی.
- ناوچەكە دەگۆڕێت بۆ ناوەندێكی گەشەسەندووی ڕاوەماسی، ئەمەش سوودی زۆری ئابووری بۆ دانیشتووانی نزیك بەنداوەكە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






