
وێنەی محەممەد کە هەورەبروسکە لێیدا - تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە یەکەم ڕۆژی پاییز و یەکەم بارانبارینی ئەمساڵدا دوو هاونیشتمانی سنووری قەزای چۆمان بەهۆی هەورەبروسکەوە دەسووتێن.
چیڕۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی لە کوێستانەکانی گوندی ناوەندی قەزای چۆمان، دوو هاونیشتمانی لە کاتی سەرقاڵییان بە کاری جووتیاری، هەورەبروسەکەیان بەردەکەوێت و بەشێکی جەستەیان سووتا.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندورستی چۆمان بە ئاڤا نیوزی گوت: خانەوادەیەکی گوندی ناوەندە لە سنووری قەزای چۆمان لە کاتی سەرقاڵیان بە ڕنینی تەماتە بوون، دوو لە ئەندامانی خانەوادەکە بە ناوەکانی "محەممەد حەسەن" تەمەن 30 ساڵ و "ڕۆژان عەبدوڵڵا" تەمەن 9 ساڵان بەهۆی بەرکەوتنیان بە هەورەبروسکە بەشێکی جەستەیان دەسووتێت.
بە گوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان هەردوو هاونیشتمانییەکە پشت و قاچەکانیان سووتاوە، لە نەخۆشخانەی چۆمان چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتیی ئیدارەی سۆران کراون، ئێستا تەندورستی هەردووکیان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە.
ئەمەش بزانە: هەردوو هاونیشتمانییەکە مام و برازای یەکترن، لەگەڵ کەس و کارییان سەرقاڵی جووتیاری بوون، تەنیا ئەم دوو ئەندامەی خانەوادەکە بەهۆی هەورەبروسکەکە سووتان، ئەوانی دیکە هیچ زیانێکیان بەر نەکەوتووە.
باکگراوند: ساڵانە لە وەرزی بارانباریندا بەهۆی ڕەچاونەکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی، چەندان هاونیشتمانی بە هەورەبروسکە گیان لەدەست دەدەن و دەسووتێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 58 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






