ئاڤا نیوز
لیستی نوێی مووچە بێ کەموکوڕی ئامادەکراوە و دووشەممە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، کۆتایی هەفتە مووچەیەک خەرج دەکرێت و لە هەرێمی کوردستانیش ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی هەرێمی كوردستان و عێراق و ڕێككەوتنی نێوانیان، بۆ جێبەجێكردنی خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە و باسكردنی وردەكارییەكان، بەرپرسانی هەولێر و بەغدا لە كۆبوونەوە بەردەوامن.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕۆژی دووشەممە 23-9-2024 بە جانتایەکی پڕ لە کەیسی ئابووری سەردانی بەغدا دەكات، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و وەزارەتی دارایی كۆدەبێتەوە و پرسی مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ یەكلایی دەكاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق مۆڵەتی دوو هەفتەی بە هەرێمی كوردستان دابوو لیستی مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ بێ هیچ كەموكوڕییەك ئامادە بکات، ئاڤا نیوز پێشتر ئاشکرای کردبوو لە سێشەممەی ڕابردووەوە لیستەکە بە سیستمی دارایی و ژمێریاری کارپێکراوی حکومەتی عێراق ئامادەکراوە، بێ کەموکوڕی و بیانووبڕە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز زانیویەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم تێبینییەكانی وەزارەتی دارایی عێراقی بەهەندوەرگرتوون و چارەسەری كردوون، هەفتەی داهاتوو دوایین ئەركی خۆی جێبەجێ دەكات و لیستەكە بە وردبینیكراوی ڕادەستی بەغدا دەكات.
لێدوانی فەرمی: جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەگەر شاندی هەرێمی كوردستان هەفتەی داهاتوو لیستەکە بێ کەموکوڕی ڕادەستی بەغدا بکات، هیچ گرفتێك لەبەردەم دابەشكردنی مووچە نامێنێت، بە هەموو پێوەرێكیش دەبێت لیستی مانگەکانی 8 و 9 بەیەكەوە ڕادەست بكرێن.
لەلایەکی دیکەوە: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێشتر لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و لیژنەی دارایی، بەڕوونی گوتبووی: كەی هەرێمی كوردستان لیستەكانی نارد، ڕاستەوخۆ مووچە دەدەین. د.ئومێد سەباح بە ئاڤا نیوزی گوتبوو، لەگەڵ گەیشتنیان بۆ بەغدا دوو ڕۆژ دواتر مووچەیەک دەنێردرێت، دوو هەفتە دواتریش مووچەیەکی دیکە دەنێردرێت.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ خەرجکردنی مووچە لەلایەن بەغدا، ڕاستەوخۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیێنێ، بەهۆی ئەوەی دواکەتووە، ئەم مووچەیە هاوشێوەی پێشوو دەدرێت و مووچەی مانگەکانی دواتر لەگەڵ عێراق هاوکات دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نەوت واژۆ دەكرێت؛ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە پرسی مووچە دەدات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ ئاڤا: ڕێككەوتنی سێقۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆ دەكرێت