
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
ئاڤا نیوز
کەمتر لە 24 کاتژمێری ڕابردوو، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە دەوروبەری 75 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە چەند هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت بە بەردەوامی ڕووی لە دابەزین کرد و گەیشتە دەوروبەری 70 دۆلار، ئەوەش مەترسی ئەوەی دروستکردبوو حکومەتی عێراق نەتوانێت گەرەنتی دابینکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکات.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە دەوروبەری 75 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە چەند کاتژمێری ڕابردوو نرخەکەی 2% بەرزبووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی کۆمپانیای ريستاد ئینێرجی ئەمریکی بۆ شیکاری دۆخی بازاڕەکانی جیهان، زیادبوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لوبنان، ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی چین بۆ گەشەپێدانی ئابووری وڵاتەکە و داخستنی هەندێک کێڵگەی نەوتی لە ئەمریکا بەهۆی مەترسی زریانەوە، بەهۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەنرێن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






