
ئیسرائیل ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی لە لوبنان کردووەتە ئامانج، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران: لە مانگی 10ی ساڵی 2023 تاوەکو ئێستا، نزیکە 211 هەزار کەس لە باشووری لوبنانەوە ئاوارە بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 118 هەزاریان لەم هەفتەیەدا بووە.
وێنە گەورەکە: بۆردوومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی حیزبوڵڵا وای لە ژمارەیەکی زۆر دانیشتووانی ئەو وڵاتە کردووە ناوچەکانی شەڕ بەجێ بهێڵن، پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئاوارەکان بەرزتر ببێتەوە بە تایبەت دوای هێرشە چڕەکانی دوێنێ هەینی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت.
لێدوانی فەرمی: ئیڤۆ فریسن، نوێنەری کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران لە لوبنان ڕایگەیاند: هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل دەیان هەزار کەس لە باشووری بەیرووت بەرەو ناوچە ئارامەکان ئاوارە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: سێشەممەی ڕابردوو عەبدوڵڵا بو حەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان لە نیویۆرک ڕایگەیاند: ژمارەی ئاوارەکان لە لوبنان پێش هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل گەیشتووەتە نزیکەی 110 هەزار کەس، ئێستا لەوانەیە ژمارەیان نزیک ببێتەوە لە نیو ملیۆن کەس".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






