سەرۆکوەزیران بارزانی: هەنگاوی باشمان ناوە کوردستان زۆر نەکەوێتە ژێر گۆڕانی کەشوهەوا
- ژینگە
- 4 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێت، لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی زۆر باش نراون بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان زۆر نەکەوێتە ژێر کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
وێنە گەورەکە: پرسی ژینگە و پاراستنی کوردستان لە وشکەساڵی و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، یەکێکە لەو پرسانەی سەرۆکوەزیران بارزانی زۆر بە گرنگییەوە لێی دەڕوانێت و لە زۆربەی کۆنفرانس و پانێڵ و چاوپێکەوتنەکانیدا باسی دەکات، لەگەڵ دەستبەکاربوونیشی وەکو سەرۆکی کابینەی نۆ لە ساڵی 2019، زۆر هەنگاوی لەمڕووەوە ناون.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا میدیا، باسی بایەخ و گرنگیی ئاو و پرسی ژینگەی کرد و گوتی: "ئاو پێویستە، هەم بۆ ژیان ئاو ئاوەدانییە، هەم بۆ کشتوکاڵ پێویستە، هەم بۆ گەشتوگوزار پێویستە، هەم بۆ وزە پێویستە، لە هەموو ڕووێکەوە ئاو خێرێکی زۆری تێدایە بۆیە ویستمان گرنگی بە ئاو بدەین. پێشبینی گۆڕانی کەشوهەواش ئێمە لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی زۆر باشمان هاوێشتووە و پێشبینی ئەوەمان کردووە کە هەرێمی کوردستان زۆر نەکەوێتە ژێر کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کە کاریگەرییەکەی بەسەر عێراقەوە زۆر دیارە، هاوکات بەسەر شوێنەکانی دیکەی دونیاش دیارە".
باکگراوند: لە ماوەی کابینەی نۆیەم بە بەهای 265 ملیار و 700 ملیۆن دینار 9 بەنداو دروست کراون، بە کۆی گشتییان توانای گلدانەوەی نزیکەی 253 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە. جگە لەمانە، تەنیا لە ماوەی سێ ساڵدا هەشت پۆند دروستکراون، 43 پۆندی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون