
گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا
ئاڤا نیوز
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێدوانەکان سەبارەت بە ئەگەری بەئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران، نرخی نەوتی عێراق دوای زیاتر لە مانگێك گەیشتە بەرزترین ئاست.
ژمارەكان وادەڵێن: تێکڕای نەوتی خاوی بەسرە بۆ هەر بەرمیلێک گەیشتە 75.4 دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە دوای 30ـی ئابەوە تۆمار کرابێت.
زانیاریی زیاتر: لە 1-10-2024ـەوە نرخی نەوتی خاوی مامناوەندی بەسرە بە ڕێژەی 4.5% بەرزبووەتەوە. سەبارەت بە نەوتی خاوی قورسی بەسرەش، نرخەکەی گەیشتە 74.66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
بۆچی گرنگە: نەوتی بەسرە كاریگەریی گەورەی لەسەر ئابووریی عێراق هەیە، بە هۆی کوالێتییە بەرزەکەی خواستی زۆری لەسەرە. لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقیشەوە سەربەخۆ دەفرۆشرێت و تێكەڵ بە نەوتی دیكە ناكرێت، چونکە نرخەکەی جیاوازە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






