
ئاڤا نیوز
شرۆڤەکارە ئابوورییەکان دەڵێن، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە کێڵگە نەوتییەکانی ئێران، کاریگەری لەسەر ئابووریی جیهان و نرخی نەوت دەبێت و قەیرانێکی جیهانی لێدەکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل لە تۆڵەی هێرشە مووشەکییەکەی سەرەتای ئەم مانگەی ئێران بۆسەر وڵاتەکەی، هەڕەشەی ئەوە دەکات گورزێکی بەهێز لە ئابووری ئەو وڵاتە بدات، بەتایبەت ئەگەر هەیە هێرش بکاتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی ئێران.
زانیاریی زیاتر: نەوت یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی ئابووریی ئێران، بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمریکا ئەم سەرچاوەیە لاواز بووە، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە کێڵگە نەوتییەکانی، ئەم سەرچاوە ئابوورییە بەرەو لاوازییەکی زۆر دەڕوات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا، بەڵام هێشتا ئێران هەناردەکارێکی گەورەی نەوتە بەتایبەت بۆ چین و ڕۆژانە یەک ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل بۆ ئەم وڵاتە هەناردە دەکات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەپێی ڕاپۆرتێکی جەزیرە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران زیانێکی ئابووری گەورە بەو وڵاتە دەگەیەنێت و ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






