
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای ساڵێک لە هەڵگیرسانی شەڕی غەززە و کوژرانی یەحیا سینوار، بەهێزترین سەرکردەی سەربازی حەماس، دەڵێت شەڕ کۆتایی نەهاتووە، بەڵام دەستپێکی کۆتاییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، کوژرانی یەحیا سینوار لەسەر دەستی سوپای ئیسرائیل، "مانای کۆتایی شەڕی غەززە نییە، بەڵکو سەرەتای کۆتایییە''. جەختیشی کردەوە چیدیکە حەماس حکومڕانی لە غەززە ناکات.
لەلایەکی دیکەوە: جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە نەتانیاهۆ کرد بەبۆنەی کوژرانی یەحیا سینوار و پێیگوت: ''خوێنی زۆری لەسەر دەست ڕژا''.
باکگراوند: یەحیا سینواری تەمەن 61 ساڵ، لە ساڵی 2017ـەوە بەرپرسی حەماسە لە کەرتی غەززە و بەهێزترین سەرکردەی سەربازی بزووتنەوەکە بوو، لەدوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران، شوێنی ئەوی گرتەوە. دوێنێ پێنجشەممە هەواڵی کوژرانی ڕاگەیێنراو و ئەمڕۆش لەلایەن حەماس پشتڕاست کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






