
شیخ دارا، پێشکەشکاری ئاڤا و شارەزای بواری کەشوهەوا
ئاڤا نیوز
شێخ دارا، شارەزای کەشوهەوا لەنێو گەشتی هەواڵەكانی كاتژمێری (7:00)ـی ئاڤا باسی لە دابەزینی پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان کرد و ڕایگەیاند، بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا شارەزای بواری کەشوهەوا و پێشکەشکاری ئاڤا ڕایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هاونیشتمانییانم وت، پاڵتۆ و ملپێچ ئامادە بكەن و سۆپاكانیان دەربێنن چونکە سەرمایەكی ناوازە لەڕێگەیە، زانیارییەكانم ڕاست دەرچوون".
لەلایەكی دیكەوە: شێخ دارا دەربارەی سەرچاوەی سەرماکە دەڵێت "لە جەمسەری باكوورەوە هەوایەكی وشكی سیبیری ڕووی لە ناوچەكە كردووە، ئەمە هۆكاری ئەو كەشە ساردەی ئێستای هەرێمی كوردستانە.
زانیاریی زیاتر: "هەوایەكی بەفراویش لە باكووری كوردستانەوە دێت ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە چەند ناوچەیەكی باكوور بەفر باریوە و هەواكەی دوو هێندە سارد كردووە".
ئەوەش بزانە: لە ڕۆژانی داهاتوو شەپۆلی بەفربارین دەگاتە هەرێمی كوردستان، لە شاخەكانی گارە، حاجی ئۆمەران، چۆمان و شیرین بەفر دەبارێت، هاوكات شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین لە دەریای سوورەوە هاتووە و لە ڕۆژانی داهاتوو چڕتر دەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون