
ڕووباری دیجلە- وێنە: جەزیرە
ئاڤا نیوز
عێراق بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت، جگە لە قەیرانەکانی دیکە کە لە ئەنجامی دەیان ساڵەی ململانێکانەوە سەرچاوەی گرتووە، ژێرخانەکەشی وێران کردووە.
وێنە گەورەکە: لە وڵاتێکی خاوەن ژێرخانی "نەوت" کە بەرهەمەکانی پێویستی بە ئاوێکی زۆر هەیە، تا دێت مەترسی پیسبوونی ئاو بەرزدەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی ئاو بە خێرایی کەمدەبێتەوە، زۆربەی نەخۆشخانەکانی نزیک ڕووبارەکە پاشماوەکانیان فڕێدەدەن و ئاوەڕۆکانیان ڕاستەوخۆ دەڕێژنە ناوی"، ئەمەش "مەترسیدار و کارەساتبارە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاوەڕۆکانی ماڵان و سەرجەم دام و دەزگاکان، دەڕژێنە نێو ڕووبارەکانی دیجلە و فوڕات.
زیانە سەرەکییەکان: کارگە پیشەسازییەکان دەبنە هۆی پیسبوونی ئاو، لەوانە کارگەی پترۆکیمیایی و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، جگە لە چالاکییە کشتوکاڵییەکان لە ڕێگەی ئاوی ئاوەڕۆوە، کە "ڕەنگە ژەهراوی بن"دەرژێنە نێو ڕووبارەکان.
لێدوانە فەرمییەکان: خالید شیمال، گوتەبێژی وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق گوتی: جگە لە کەرتی تایبەت، دەزگاکانی حکومەت خۆیان لە پشت بەشێک لەم پیسبوونە ژینگەییەوەن.
عەلی ئەیوب، پسپۆڕی بواری پاکوخاوێنی ئاو لە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) گوتی: ناتەواوی ژێرخانی ئابووری، سنووردارکردنی یاساکان، نەبوونی هۆشیاری گشتی دەبنە هۆی پیسبوونی ڕووبارەکان و تێکچوونی کوالێتی ئاو لە عێراقدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەنها نزیکەی نیوەی دانیشتووانی عێراق "خزمەتگوزاری ئاوی خواردنەوە" وەردەگرن. لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق 43 ملیۆن کەسە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





