
ژنێک بەهۆی ئەگزیماوە تووشی پێست خوران بووە
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، خۆراکە خوێییەکان ئەگەری تووشبوون بە خوران و وشکبوونی پێست زیاد دەکات کە پەیوەندی بە ئەگزیما هەیە.
وێنە گەورەکە: ئەگزیما بە کۆمەڵێک باری هەوکردنی پێست ناسراوە کە دەبێتە هۆی خوران و وشکبوونەوەی پێست، پەڵەی توێکڵدار و هەوکردن، شارەزایان پێیان وایە خوێ دەبێتە هۆی گەشەکردنی نەخۆشی ستافیلۆکۆکۆسی ئاوریۆس کە جۆرێکی باوی بەکتریایە و لەسەر پێستمان دەژی، وا لێکدەدرێتەوە کە بەرپرسە لە حەزی خوران و دەبێتە هۆی تێکچوونی پێست.
زانیاریی زیاتر: توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا، لە تاقیگەیەک لە بەریتانیا لەڕێگەی وەرگرتنی نمونەی میز لێکۆڵینەوەیان لەسەر زیاتر لە 215 هەزار کەس کردووە کە تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 70 ساڵیدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەردەکەوێت، هەر گرامێک سۆدیۆم لە ماوەی 24 کاتژمێر لە میزدا دەردەدرێت، پەیوەندی بە ئەگەری زیاتری دەستنیشانکردنی ئەگزیما بە ڕێژەی 11% هەیە. هاوکات توێژەران باری 13 هەزار کەسی پێگەیشتوو ئەمریکییان شیکردەوە کە بەشدارییان لە ڕاپرسیی نیشتمانیی پشکنینی تەندروستی و خۆراکدا کردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنی یەک گرامی خوێی زیادە لە ڕۆژێکدا (یەکسانە بە نیو کەوچک) پەیوەندی بە ئەگەری تووشبوون بە ئەگزیما بە ڕێژەی 22%ـوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






