
حاجیانی کوردستان لە وڵاتی سعوودیە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتیانە بڵاودەکاتەوە کە ئەمساڵ ناویان بۆ حەج دەرچووە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پشکی هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 120 کەسە، ئەم ژمارەیەش بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەش بووە، کە زۆرترین ژمارەی حاجیان لە سلێمانی و کەمترینیان لە هەڵەبجەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج بۆ ساڵی 2025 ده‌رچووه، وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی حاجیان تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 12ی 11ی 2024 درێژكرایه‌وه.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوبەرایەتیەکە دەڵێت: له دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت، مافی خه‌رجكردنی نامێنێت و به‌پێی ڕیزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان، ناوێكی یه‌ده‌گ شوێنی ده‌گرێته‌وه.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوژمەی یەکەمی ئەو پارەیەی پێویستە حاجیان ڕادەستی بکەن، بڕی چوار ملیۆن دینارە و پێویستە لەکاتی بردنیدا حاجی خۆی ئامادەبێت و پاسپۆرتی پێ بێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات، "پێویستە هاووڵاتیان به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كانی زاخۆ، سۆران، راپه‌رین، گه‌رمیان، چونكه واده‌ی وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می تێچووی حه‌ج به هیچ شێوه‌یه‌ك درێژ ناكرێته‌وه.
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو وەرگرتنی پارە لە حاجیان بەم شێوەیە بوو:
ڕۆیشتن لە ڕیگەی ئاسمانی شەش ملیۆن و 300 هەزار دینار بوو، هاوکات پێنج ملیۆن و 200 هەزار دینار لە ڕێگەی وشکانییەوە لە حاجیان وەرگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






