بەغدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 284 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی
- بزنس
- 2024-11-06

وێنەی گەنم و 25 هەزار دیناری عێراقی، گرافیک؛ ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 284 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا شەش مانگ بەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی ڕادەستکردنی گەنم تێپەڕیوە، هێشتا حکومەتی عێراق تەواوی پارەی بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج نەکردووە.
نووسراوی فەرمی: نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە نووسراوێک کە لە ڕێککەوتی 30-10-2024 دەری کردووە، داوای خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی 2024 ئاراستەی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی سوودانی بە نووسراوێکی دیکە داوای لە وەزارەتی بازرگانی عێراق کردووە ئاگاداریان بکاتەوە لەوەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان چەندی ماوە؟ لە وەڵامدا وەزارەتی بازرگانی بە نووسراوێک ڕایگەیاندووە 284 ملیار دینار ماوە پێیان بدرێت.
هەنگاوی داهاتوو: وەزارەتی بازرگانی ڕوونی کردووەتەوە، ئەگەر ئەو بڕە پارەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەدەست بگات، دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





