
پاڵاوتنی ئاو لە کوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، بەپێی پێوەرە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان یەکێک لە ئەرکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ڕۆژانە سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی پاک بەرهەم دەهێنێت.
چۆن کار دەکەن؟ تیمەکانی تاقیگەی ناوەندیی ئاو، ڕۆژانە نزیکەی 50 نموونەی ئاو لە پرۆژەی ئیفراز و بیرەکان وەردەگرن و لە تاقیگەدا پشکنینی کیمیایی و مایکرۆبایلۆجی بۆ ئاوەکە دەکەن، لە پاش دڵنیابوونەوە لە دروستییەکەی ڕێی پێ دەدرێت بگاتە هاووڵاتییان، گەر نا چارەسەری زانستی بۆ دەکرێت، لەم ڕووەوە ئەو ئاوەی دەگاتە ماڵان 100% شیاوە بۆ خواردنەوە.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئاڤا میدیا گوتی، کۆی گشتی خەرجی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئاو لە ماوەی یەک ساڵدا 510 ملیار دینارە.
چ ئاوێک بۆ خواردنەوە دەشێت؟
شەرمین رەحمان بایز، سەرۆکی بەشی کۆنترۆڵی جۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان 14 تاقیگەی مایکرۆ بایۆلۆجی، کیمیایی و بەکتریالۆجیمان هەیە و رۆژانە سامپڵی ئاو لە ناوچە جیاوازەکان وەردەگرن، بۆ ئەوەی بزانن تا چەند شیاوی خاوردنەوەن و ئاوی چ ناوچەیەکیش پاکە و رێژەی پاکییەکەی سەدا چەندە.
ئەوەشی خستەڕوو کە بەگوێرەی بەرپرسانی تاقیگەی ناوەندیی ئاو لە هەولێر، هەموو نموونەکانی ئاو دەخرێنە ژێر پشکنینەوە و بە پێوەری جیهانی ڕێیان پێدەدرێت بگەنە ماڵان، بۆیە 100% ئەو ئاوەی دەگاتە ماڵان، شیاو و تەندروستە و بۆ خواردنەوە دەشێت.
"ئەمە تەنیا بۆ هەولێر راست نییە، بەڵکو زۆربەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئاوی پاکیان هەیە و شیاوی خواردنەوەن" شەرمین لە درێژەی قسەکانیدا وای گوت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





