
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە کۆی ملیۆنێک و 114 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان، نزیکەی 15 هەزار کەس ماون بایۆمەتری بکەن و زۆرینەیان خانەنشینی سەربازی و مەدەنین، تەنیا شەش ڕۆژیش لەبەردەمیاندا ماوە بۆ ئەوەی بایۆمەتری و ژمارەی وەزیفی (UPN) تەواو بکەن.
وێنە گەورەکە: شەش ڕۆژ واتە تاوەکو 20-11-2024 لەبەردەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ماوە بۆ ئەوەی پڕۆسەی بایۆمەتری و یوپی ئێن تەواو بکەن، ئەوانەی ماون بەشێکی زۆریان خانەنشینانی مەدەنی، سەربازی و مووچەخۆرانی چاودێریی کۆمەڵایەتین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە مەرجەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچە بوونی بایۆمەتری و ژمارەی وەزیفی (UPN)ـە، ڕۆژانە 150 بۆ 200 کەس بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی بایۆمەتری سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشین و بانکەکان لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دەکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بایۆمەتری و دروستکردنی ژمارەی وەزیفی.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 80 و 70 بەدواداچوونی کردووە و بۆی دەرکەوتووە نزیکەی 15 هەزار کەس ماون بایۆمەتری بکەن، 99%ـیان خانەنشینی مەدەنی و سەربازین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






