دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
- تەندروستی
- 23 تشرینی دووەم

لێدان یان دانانی زەنگی یەک لەدوای یەک دوا قۆناغی خەوتنت پچڕ پچڕ دەکات، وێنە: coolmaterial
ئاڤا نیوز
ئەگەر پشت بە چەند زەنگێکی کاتژمێر دەبەستیت بۆ ئەوەی بەیانیان لە خەو هەڵسیت، ئەوا دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستەمی خەو یان تووشی کەمخەوی دەبیت.
چیرۆکی سەرەکی: لێدان یان دانانی زەنگی یەک لەدوای یەک دوا قۆناغی خەوتنت پچڕ پچڕ دەکات کە بە REM ناسراوە و پێویستە بۆ بیرەوەری و بیرکردنەوەی داهێنەرانە.
ئەوەی پێشنیاز دەکرێت: شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن یەک زەنگی ئاگادارکردنەوە دابنرێت و بخەویت بێ هەستان تا کاتی دێت. تێکچوونی خەو وەکو ئینسێریای خەو، یان بە سادەیی بەدەستنەهێنانی ئەو حەوت بۆ نۆ کاتژمێرەی کە زۆربەی پێگەیشتووان پێویستیانە، هۆکاری باون بۆ تێکچوونی سیستەمی خەو.
چارەسەر: بۆ ئەوکەسانەی کاتی خەویان ناڕێکە، یان ئەوانەی تاوەکو درەنگانی شەو خەویان لێناکەوێت، شێوازێک هەیە بۆ ئەوەی کاتی خەوتن و هەڵسانیان ڕێک بخەن، ئەمیش بریتییە:
- پێش خەوتن بەکارهێنانی مۆبایل سنووردار بکەن یاخود بەکاری نەهێنن.
- خۆیان لە خواردنەوەی کافاین بەدووربگرن و زیاتر هەوڵ بدەن کتێب یان چیرۆکێک بخوێننەوە.
- زەنگی کاتژمێر یان مۆبایل بۆ لەخەوهەڵسان بەکاربهێنن، بەڵام هەر چەند ڕۆژ جارێک زەنگەکە 30 خولەک بهێننە پێشەوە، واتە 30 خولەک زووتر هەڵسن تاوەکو دەگەنە کاتی مەبەست.
- دوای بەخەبەرهاتن چوونە بەر تیشکی خۆر لە بەیانیاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر پێش زەنگی کاتژمێرەکەت لە خەو هەڵسایت، ئەوا دەستبەجێ دوور بکەوەرەوە لە پشکنینی کاتەکە، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی فشاری دەروونی سەبارەت بە لەدەستدانی خەو. بەڵکو ئارام بگرە یان چالاکییەکی بێدەنگ بکە تا هەست بە خەواڵۆیی دەکەیت. لەکاتێکدا هەموو کەسێک ناتوانێت بە شێوەیەکی سروشتی بەبێ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە خەو هەڵسێت، بەڵام باشکردنی خووەکانی خەوتنت دەتوانێت بەیانیان نەرمتر بکات و بەدرێژایی ڕۆژ هەست بە وزەی زیاتر بکەیت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






