سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ ئاڤا: کێشە تەکنیکییەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەرکراون
- بزنس
- 26 تشرینی دووەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران لە بانکی هەرێمی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا: لیستی مووچەی مانگی 11مان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە کە هاوشێوەی لیستی مانگی 10یە، بۆیە ئێستا ڕەوانە کراوە تاوەکو بیانووی بەغدا نەهێڵدرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە، لە کاتێکدا ماوەی 20 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی 10 ڕادەست کراوە و تاوەکو ئێستا پارەکە خەرج نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: مانگی ڕابردوو هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ 135 ملیار دیناری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە تەرخانکردووە، هاوکات 77 ملیار و 840 ملیۆن دیناریشی وەکو بەشە گەنجینەی فیدڕاڵی بۆ بەغدا ناردووە، ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ ئاڤا کردووە، ئاماژەی بەوەداوە ئەگەر لەگەڵ گەیشتی مووچەی مانگی 10 کورتهێنان هەبوو بڕیار دەدرێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سەرچاوەیە بۆ ئاڤای ئاشکراکردووە، لە خشتەی یاسای بودجەی عێراق دا هاتووە، هەرێمی کوردستان بڕی 11 ترلیۆن و نیوی بۆ مووچەی مووچەخۆران تەرخانکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەمتر لە نۆ ترلیۆن لەلایەن بەغداوە نێردراوە، بەپێی یاسا دەبێت بۆ سێ مانگی داهاتوو عێراق زیاتر لە دوو ترلیۆنی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





