
ئاڤا نیوز
هەوڵی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا کاریگەری لەسەر نرخی زێر دروست کردووە و لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان دابەزیوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و 600 بۆ دوو هەزار و 620 دۆلار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنی هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 60 دۆلار دابەزیوە. پەیوەست بە کوردستانیش نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 نزیکەی 20 هەزار دینار دابەزیوە.
هۆکارە زانراوەکان: لە ماوەی ڕابردوودا دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی نوێی ئەمریکا کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار و زێڕ دروست کرد و دابەزین، ئەمە بۆ؟ ترەمپ دوای دەرچوونی ڕایگەیاند هەوڵی راگرتنی شەڕ دەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها هەوڵ بۆ باشترکردنی ئابووریی ئەمریکا دەدات، بەردەوامیش پشتگیریی بیتکۆین و دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکات، ئەمانەش هەموویان کاریگەریان لەسەر نرخی زێڕ دەبێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: شارەزایان پێیانوایە ئەم دابەزینەی نرخی زێڕ زۆر ناخایەنێت و بەهۆی هۆشدارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ ئێران و پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم لەلایەن ئەو وڵاتەوە، نرخی زێڕ بەرز ببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دانا وەرتی، وتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی کوردستانی بۆ ئاڤا بە هەمانشێوە پێشبینی دەکات نرخی زێڕ بەرزببێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






