بەهۆی فراوانبوونی شەڕ بانگەواز بۆ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کانوونی یەکەم

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە _ فۆتۆ: AFP
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا حاڵەتی ئامادەباشی تەواوی ڕاگەیاند و داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی "دژایەتییەکانی تورکیا" ئامادە بکەن.
وێنە گەورەکە: لە دوای پەرەسەندنەکانی شەڕی ناوخۆی سووریا و کۆنترۆڵکردنی شاری حەلەب و چەند ناوچەیەکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ئێستا شەڕ بەرۆکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکانیشی گرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: "داوا لە کوڕان و کچانی گەنجی هەرێمەکە دەکەین پەیوەندی بە هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنایەتییەکانی تورکیا."
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکانی تورکیا نەک تەنیا لە ناوچەیەک، بەڵکو هەڕەشەی لە هەموو سووریا دروستکردووە، "داوا لە دامەزراوەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان".
لەلایەکی دیکەوە: ھەسەدە دەڵێت: تورکیا ھێرشێکی بەرفراوان و پلان بۆداڕێژراوی بۆ سەر ناوچەکانی بەرێوبەرایەتیی خۆسەر دەستپێکردووە، "ئەنجامەکەی ھەرچی بێت ئێمە بەرگری دەکەین".
زانیاریی زیاتر: لەماوەی دوو ڕۆژ هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان حەلەب و فڕۆکەخانەی شارەکەیان گرتووە کە دووەم گەورەترین شاری سووریایە. هاوکات تەحریر شام ڕایگەیاندووە، تەواوی ئیدلبیشان گرتووە و ڕێگای نێوان حەلەب و ڕەقەشیان داخستووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، ڕایگەیاند: تیرۆرستان تەنیا لە زمانی هێز تێدەگەن و ئێمەش بە هێز تێکان دەشکێنین و لەناویان دەبەین.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا 330 کەس کوژراون کە 44 کەسیان خەڵکی سڤیلن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر هێرشە ئەتۆمییەکەی ناگازاکی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەززە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێ دەکەوێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر تاوتوێی ئاگربەستی غەززە دەکەن