عێراق بەڵێنی هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستیەكانی هەرێمی كوردستان دەدات
- بزنس
- 4 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسی دابینکردن و هاوتاکردنی مووچەی دەیان هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکات و بەڵێنیان پێدەدرێت.
وێنە گەورەکە: كوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە سەرۆکایەتیی شاندێک دوو ڕۆژ لە بەغدا بوو و لەگەڵ هەریەك لە ئەحمەد ئەسەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بۆ چارەسەركرنی گرفتی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و پێدانی سەبەتەی خۆراك و دەرهێنانی ناوی دووبارە و ناشایستە لە لیستی مووچەخۆرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی كۆبووەوە.
زانیاریی تایبەت: شاندی کوردستان داوای تەرخانكردنی مووچەی بۆ 13 هەزار و 200 خاوەن پێداویستی تایبەتی نوێ كردووە، کە لیژنەیان کردووە و تەنیا بڕینەوەی مووچەیان ماوە، هەروەها داوای هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستانی کردووە لەگەڵ عێراق کە ژمارەیان زیاتر لە 76 هەزار کەسە، ئاڤا زانیویەتی بەرپرسانی عێراق ڕەزامەندییان لەسەر هەردوو داواکارییەکە داوە، بە جێبەجێکردنیشی مووچەی سەرجەمیان زیاد دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دەستپێکردنەوەی هاوکاریی چاودێریی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی سەبەتە خۆراکی مانگانە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان، دۆخی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە لیستی مووچەخۆرانی تۆڕی هاوكاریی كۆمەڵایەتی بەشێكی دیكەی گفتوگۆكان بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان لەنێوان 100 بۆ 150 هەزار دینارە، بەڵام لە عێراق کمووچەی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان 250 بۆ 400 هەزار دینارە، بە هاوتاکردنیشی مووچەی سەرجەمیان زیاد دەکرێت و هاوشێوەی عێراق دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






