
هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازی تورکیا
ئاڤا نیوز
ئەمشەو بە چەند مووشەکێك هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە ناحیەی زێلکان.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر نۆی ئەمشەو شەش مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی زێلکان کراون و هیچ زیانێکی نەبووە.
محەممەد ئەمین، باسی لەوەشکرد، شەش مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تورکیا لەو ناوچەیە کراوە، دوو لە مووشەکەکان لە نزیک گوندی 'گوداد' کەوتوونەتە خوارەوە، چوار مووشەکی دیکەش لە چیای باشیک کەوتوونەتە خوارەوە، ئاڕستەی مووشەکانیش لە نزیک شاری موسڵەوە بووە.
زانیاریی زیاتر: نزیکە دوو ساڵ دەبێت هیچ هێرشکی مووشەکی نەکراوەتە سەر ئەو بنکە سەربازییەی تورکیا، کۆتا جار لە ساڵی 2022دا حەوت مووشەک ئاڕاستەی ئەو بنکەیە کراون و بەپێی زانیارییەکان، چوار لە مووشەکەكان لە نزیک بنکە سەربازییەكە كەوتوونەتە خوارەوە و مووشەكەكانی دیكەش، لە نزیک هەردوو گوندی جەربۆقە و هنجیرۆکە کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: ئەم هێرشە مووشەکیە لە کاتێکدایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "ئەوان پێشتر دەستی هاوکارییان بۆ بەشار ئەسەد درێژ کرد و داوای چاوپێکەوتن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردووە، بەڵام ئەو وەڵامی ئەرێنی نەداونەتەوە"، هیوای بۆ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا خواست لە پێشڕەوییەکانیان بەردەوابن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچە دەکرێت؟
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە





