
دیمەنێک لە ئاوارەکانی غەززە لە ناوچەی ڕەفەح، سەرچاوە: یۆرۆ نیوز
ئاڤا نیوز
شاندێکی ئیسرائیلی بە سەرۆکایەتی دەیڤید بارنیا، سەرۆکی موساد (دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل)، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حەماس گەیشتوونەتە قەتەر. مەبەست لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی بیرۆکەیەکی نوێیە بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆبوونەوەکانی پاریس پڕۆژە پێشنیازێکی نوێ بۆ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس هاتووەتە ئاراوە. ئەمجارەش کۆبوونەوەکان لە قەتەر دەکرێن.
گرنگترین خاڵەکانی بیرۆکەکە:
یەکەم: لە هەر ڕۆژێک ئاگربەستدا لە غەززە 10 دیلی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیل ئازادبکرێن، لە بەرامبەردا حەماس یەک بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات. بەو پێیەی چاوەڕێ دەکرێت حەماس 40 بارمتە ئازاد بکات، لەوانەیە ئاگربەستەکە تا 6 هەفتە درێژە بکێشێت.
دووەم: ئیسرائیل ڕێگە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری غەززە دەدات. هەروەها ئیسرائیل ڕێگە بە دووبارە بوونیاتنانەوەی غەززە دەدات.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەی موساد و حەماس بە نێوەندگیریی میسر و ئەمریکا دەبێت. هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش سەرەتای مانگی ڕەمەزان ئاگربەست ڕابگەیێنرێت و ڕێگە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح بگیرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





