
ئەو ناوچەیەی ئیسرائیل كە بە مووشەک هێرشی كراوەتەسەر- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای لوبنان بنکەیەکی چاودێری ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بە چەند مووشەکێک بە ئامانج دەگرێت، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشێکی ئیسرائیل لە ناوچەی بەعلەبەگ کە دوێنێ دووشەممە کردوویەتی.
بۆچی گرنگە: بەهۆی فراوانبوونی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، سنوورەکانی لوبنان نائارامن و خەریکە شەڕەکە بۆ نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا دەگوازرێتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی سنوورەکە ئاوارەبوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمیی: حیزبوڵڵا ڕایگەیاند: بنکەی میرۆنی ئاسمانیی ئیسرائیلی بە چەند مووشەکێک کردووەتە ئامانج. میدیا عەرەبیەکانیش دەڵێن هێرشەکە لە باکووری ئیسرائیل نائارامیی دروستکردووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە لە لوبنانەوە چەند مووشەکێک ئاراستەی باکووری وڵاتەکە کراون و بەم هۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە. میدیاکانی ئەو وڵاتەش دەڵێن 40 مووشەک ئاراستەی بنکەی میرۆنی ئاسمانی کراون.
باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل سەریهەڵداوە، لەسەر سنووری لوبنان و ئیسرائیل 276 کەس کوژراون، 191 یان ئەندامی حیزبوڵڵا و 44 یان سڤیل و سێ کەسیان ڕۆژنامەنووسن، ئیسرائیلیش کوژرانی 10 سەرباز و شەش سڤیلی ڕاگەیاندووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





