شاندێكی تەكنیكی بەغدا بۆ پرسی مووچە لە هەولێرە و داواكاریی نوێیان هەیە
- بزنس
- 16 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی تاوتوێكردنی كێشە تەكنیكییەكانی پەیوەست بە بوودجە و مووچە ئێستا لە هەولێرە و داواکاریی نوێیان هەیە.
وێنە گەورەكە: دوای كۆبوونەوەی ڕۆژی 15-12-2024 لەنێوان شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق، لەسەر ڕاسپاردەی تەیف سامی ئەمڕۆ شاندێكی تەكنیكی بەغدا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاریی وەزارەتی داراییی و ئابووریی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندەكەی بەغدا سەرقاڵی تاوتوێکردنی چەند کێشەیەکی تەکنیکین لە بواری بودجە و مووچە، بڕیاریشە ماوەی هەفتەیەك لە هەرێمی كوردستان بمێننەوە.
زانیاریی تایبەت: شاندەکەی بەغدا داوایان كردووە لە لیستی مووچەی مانگی 12 دوو بڕگە زیاد بکرێت و تێیدا ژمارەی کارتی نیشتمانی مووچەخۆران و ڕێکكەوتی دامەزراندنیان ئاماژەی پێبدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەو داواکارییە نوێیەی بەغدا، وەزارەتی دارایی فەرمانگەکانی ئاگادار کردووەتەوە لە ماوەی 24 کاتژمێردا بە ڕەچاوکردنی ئەو دوو داواکارییە، لیستەکان بگەڕێننەوە، بۆ ئەوەی کێشە بۆ لیستی مووچەی مانگی 12 دروست نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە