وەزارەتی دارایی عێراق: بەئەنقەست مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانمان دوانەخستووە
- بزنس
- 18 کانوونی یەکەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتی دەکاتەوە بەئەنقەست مووچەی چوار مانگی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردبێت.
وێنە گەورەکە: هەندێک لە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی چوار مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە ئەنقەست خەرج نەکردووە، وەزارەتەکەش ڕەتی دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بە سێ خاڵ کردووە:
یەکەم: وەزارەتی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵ دابین کردووە و پارەی پێویست بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە".
دووەم: لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "ئەوان پابەندن بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بەو میکانیزمەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە بواری داراییدا پەسەندی کردووە، بابەتی وردبینی لە لیستی فەرمانبەران بووەتە هۆی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا".
سێیەم: وەزارەتی دارایی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، گفتوگۆکانیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران لەڕێگەی کۆبوونەوەی خولیی نێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوام دەبێت، هەردوولاش پابەند دەبن بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





