
بانکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی ئەمریکا ڕێژەی سووی بە 20 خاڵی بنەڕەتی دابەزاند، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی کردە سەر بازاڕە داراییەکان.
وێنە گەورەکە: ئەمشەو بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ دوایین جار لە ساڵی 2024 دا جارێکی دیکە ڕێژەی سووی بە 20 خاڵی بنەڕەتی واتە (0.2%) دابەزاند، بەمەش رێژەی سوو لە 4.25% بۆ 4.05% دابەزی.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دابەزاندنی ڕێژەی سوو کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و بیتکۆین و نەوت و دۆلار و بازاڕی پشکەکان هەبوو، بەمشێوەیە:
- نرخی ئۆنسەیەك زێڕ 40 دۆلار دابەزی و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە دوو هەزار و 640 دۆلار بۆ دوو هەزار و 600 دۆلار دابەزی.
- ئەمشەو نرخی بیتکۆین نزیکەی چوار هەزار دۆلار دابەزی و لەگەڵ دەرچوونی ئەم بڕیارە نرخی یەک بیتکۆین لە 104 هەزار و 790 دۆلار بۆ 100 هەزار و 830 دۆلار دابەزی.
- نرخی بەرمیلێک نەوت لە 70 دۆلارەوە بۆ 69.67 دۆلار دابەزی.
- لەبەرامبەردا نرخی دۆلار لە بۆرسە 1.19% بەرزبووەوە گەیشتە یەک دۆلار و 8 سەنت.
- هاوکات بەشی زۆری پشکی کۆمپانیاکان بەهۆی دەرچوونی ئەم بڕیارەوە دابەزین.
لەلایەکی دیکەوە: زۆربی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ڕێژەی سوویان کەمکردەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





