
ژێر پردی سەیداوە لە هەولێر، کە یەکێکە لەو شوێنانەی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە
ئاڤا نیوز
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای هەولێر هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو لە شارەكە كردووە و لەم چوارچێوەیەدا چەندین پڕۆژە جێبەجێ كراون.
وێنە گەورەكە: لە ساڵانی ڕابردوو لافاو لە شاری هەولێر دروست دەبوو و زیانی گیانی و دارایی گەورەی لێدەكەوتەوە، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی دروستبوونی لافاو لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو ژمارەیەكی زۆر پڕۆژەی بۆ ئەو مەبەستە لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ كردووە و بەپێی گوتەی بەرپرسانی پەیوەندیدار، ئێستا مەترسیی لافاو لەسەر شارەكە نەماوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار حەسەن، بەڕێوەبەری ئاودێریی پارێزگای هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: ساڵانە پێش وەرزی لافاو سەرجەم ڕێڕەوە سرووشتییەكان پاک دەكەینەوە، ئەمساڵ زیاتر لە 300 كیلۆمەتر ڕێڕەوی سرووشتی لە سنووری هەولێر پاككراونەتەوە، لە هەندێک شوێنی دیكەش ڕێڕەوی نوێ دروست كراون، هاوكات 14 پرد لەنێو شاری هەولێر تەواو بوونە كە لە ڕابردوودا هۆكاری سەرەكی بوون بۆ دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر.
زانیاریی زیاتر: پلانی حكومەت ئەوەیە كە 33 پۆند لە سنووری هەولێر دروست بكرێن، ئێستا 4 پۆند تەواو بوون، لەو ڕێگەیەوە 18 ملیۆن چوارگۆشە ئاو كۆگا دەكرێت و 29 پۆندی دیكەش لەژێر جێبەجێكردندان بەڵام كارەكانیان كەمێك بە سستی بەڕێوەدەچێت ئەمەش بەهۆی قەیرانی داراییەوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون