لە سووریا داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت چەکەکانیان ڕادەست بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کانوونی یەکەم

چەند چەکدارێکی تەحریرولشام و ئاڵای نوێی سووریا
ئاڤا نیوز
ژووری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کاتژمێرێک مۆڵەت بە خەڵکی دیمەشق دەدات تا چەکەکانیان ڕادەست بکەن، ئەگەر نا سزا دەدرێن.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا لە نوێترین چاوپێککەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ئەوەی خستەڕوو کە لەبواری ئەمنی لە قۆناغی داهاتوودا هەموو گرووپەکان هەڵدەوەشێنرێنەوە و چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا دەمێنێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمیی: ئەمڕۆ بە بڕیارێک ژووری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی داوای لە هاووڵاتیانی سووریا و لە گەڕەکەکانی دیمەشق کرد، بەر لە دەستپێکردنی پڕۆسەی چوونە ژوورەوە و پشکنینی ماڵەکانیان، چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
بەپێی بڕیارەکە، کاتژمێرێک مۆڵەت بە هاووڵاتیان دراوە، بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنی پرۆسەی چوونە ژوورەوە و پشکنینی ماڵەکان، چەکەکانیان ڕادەست بکەن، هەروەها سزای گونجاو بەسەر هەرکەسێکدا دەسەپێنن ئەگەر چەک لە ماڵەکەیاندا بدۆزرێتەوە و ڕادەستی نەکردبێت.
بۆچی گرنگە: ئامانجی ئەو هەنگاوە بۆ دامەزراندنی ئاسایشە لە سووریا و نەهێشتنی دزی و تاوانەکانە کە هەندێک کەس لە هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی خەڵک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆرێک لە خەڵکی سووریا، بە تایبەت ئەندامانی کەمینەکان و ئەندامانی سوپای پێشوو، هێشتا ترسیان لە دەسەڵاتی ئێستای سووریای نوێ هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





