ئاڤا نیوز
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەم هەفتەیە بڕیار لەبارەی ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەدات، هەوڵەکانیش بۆ ئەوەن پێش سەری ساڵ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای زیاتر لە هەفتەیەک کارکردن، شاندی هاوبەشی هەردوو وەزارەتەکانی دارایی کوردستان و عێراق کارەکانیان تەواو دەکەن، لەبارەی وردبینیکردن لە لیستی مووچە، شێوازی خەرجکردنی داهاتی ناوخۆ بەتایبەت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە و شێوازی خەرجکردنی ئەو بڕە پارانەی ئەمساڵ لە بەغداوە نێردراون.
زانیاریی تایبەت: بڕیارە سبەی یەکشەممە شاندی حکومەتی عێراق بگەڕێتەوە بەغدا، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستانیش هەر سبەی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ ڕاپۆرتەکە تاوتوێ دەکەن، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە کێشە تەکنییەکییەکان.
لەبارەی خەرجکردنی پارە لەلایەن بەغدا و دابەشکردنی مووچەی مانگی 11، سبەی یەکشەممە و ڕۆژانی دواتر لیژنە هاوبەشەکە (شاندی کوردستان و عێراق) لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبنەوە، ئەگەر لە ڕاپۆرتەکەدا وەڵامی سەرجەم سەرنج و تێبینی و پرسیارەکان درابێتەوە و هەموو شتێک بۆ تەیف سامی ڕوونکرابێتەوە، بڕیار لەبارەی خەرجکردنی ئەو بڕە پارانە دەدات کە ماون، وەکو مووچەی مانگی 12 لەگەڵ 430 ملیار دینارەکە کە پێشتر موناقەلە کرابوو.
پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بە کەموکوڕی نارد و نزیکەی 600 ملیار دینار کەم بوو، بۆیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 نەکرا، ئەگەر ئەم هەفتەیەیە پارە بنێردرێت، هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش سەری ساڵ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی11 بکرێت. لەبارەی مووچەی مانگی 12ەش، تا ئێستا هیچ شتێک ڕوون نییە، پێشتریش ئاڤا بڵاویکردبووەوە بۆ ئەمساڵ تەنیا مووچەی مانگەکانی 10 و 11 زامن کراون.
باکگراوند: لەبارەی کارەکانی لیژنەکە، ڕێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "تەواوی ئەو ڕێككارانەی بۆ ڕێکخستنەوەی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی هەرێمی كوردستان، لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ، مانگ بە مانگ وردبینی بۆ کراوە و ڕێکخراوە، بەو شێوەیەی کە وەزارەتی دارایی عێراق داوای کردبوو، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە هونەرییەکان کۆتاییان پێبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید داوایەکی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
کاردانەوەی وڵاتان لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
15 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات