ئاڤا نیوز
شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە شەوی ڕابردوو سەردانی بەغدا کرد، بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانی بەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆران.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانی سەردانی بەغدا کرد، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ تاوتوێی ئەو ڕاپۆرتەکە بکەن کە زیاتر لە هەفتەیەکە لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوو وەزارەت وردبینیان بۆ کردووە، ئامانجیش ناردنی پارەی پێویستە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆببێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێک بکەن، هاوکات هەوڵە جددییەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 یە بەر لە کۆتایی ساڵ و ناردنی مووچەی مانگی 12 لەگەڵ 430 ملیار دینار کە پێشتر موناقەلە کرابوو.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: "تەواوی ئەو ڕێككارانەی بۆ ڕێکخستنەوەی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ بەو شێوەیەی وەزارەتی دارایی عێراق داوای کردووە وردبینی بۆ کراوە، بە هەوڵی هەمووان بەرەو چارەسەرکردنی کێشە هونەرییەکان دەڕۆین.
ئەمەش بزانە: پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بە کورتهێنانەوە نارد بە کۆی گشتیی 600 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، بۆیە تاوەکو ئێستا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 نەکراوە، وەزارەتی دارایی پێویستی بە ناردنی 430 ملیار دینار یان مووچەی مانگی 12 هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






