
ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ڕۆژە لە بەغدایە بە ئامانجی کۆتاییهێنانە بە تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەر لیستی مووچە، ڕێکخستنەوەی داهات و شێوازی خەرجی تەرازووی پێداچوونەوەیە.
وێنە گەورەکە: ماوەی شەش ڕۆژ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە هەولێر بوو بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە وردبینی دارایی لە 11 مانگی ساڵی 2024 و پێداچوونەوە بە سەرجەم تێبینییەکانی دارایی عێراق. هاوکات لیستی مووچەی مانگی 12 لەگەڵ خۆیان دەبەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، بڕیارە ئەمڕۆ ڕاپۆرتەکە ببرێتە بەردەم تەیف سامی بۆ ئەوەی بڕیار لە خەرجکردنی 430 ملیارەکە بدات، هاوکات باس لە ناردنی مووچەی مانگی 12 دەکرێت کە شایستەی دارایی مانگی 11یە بەڵام بەغدا پێداگری دەکات کە ناردنی ئەم مووچەیە بۆ مانگی 12 یە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بە کەموکوڕی ناردووە و نزیکەی 600 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، بۆیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 نەکراوە، ئەگەر ئەم هەفتەیە پارە بنێردرێت، هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش سەری ساڵ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی11 بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






