لە ساڵێکدا بە سەرمایەی 240 ملیۆن پرۆژەکانی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە
- بزنس
- 24 کانوونی یەکەم

دیمەنی پرۆژەیەکی وەبەرهێنان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا میدیا
دەستەی وەبەرهێنانی دهۆک ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا گرنگییەکی زۆر بە کەرتی وەبەرهێنان لە پارێزگاکە دراوە، تەنیا ئەمساڵ 35 پڕۆژە لەسەر ڕووبەی یەک ملیۆن مەتر دووجا زەوی کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2007ــەوە تاوەکو ئێستا 317 پرۆژەی وەبەرهێنان لە دهۆک مۆڵەتیان وەرگرتووە، سەرمایەکەیان زیاترە لە شەش ملیار دۆلار، لەو پرۆژانەش 109یان لەماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا مۆڵەتیان وەرگرتووە و سەرمایەکەیان زیاترە لە 904 ملیۆن دۆلار.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەمساڵدا وەبەرهێنانی دهۆک مۆڵەتی بە 35 پرۆژەی وەبەرهێنان داوە، سەرمایەی ئەو پرۆژانە زیاترە لە 240 ملیۆن دۆلار و لەسەر ڕووبەری زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر دووجا لە جێبەجێکردندان.
ژمارەکان وا دەڵێن: پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەسەر قەزا و ناحییەکانی سەر بە پارێزگای دهۆکدا بەم شێوەیە دابەشبوون:
سەنتەری قەزای دهۆک نۆ پرۆژە، سێمێل 16 پرۆژە، ئامێدی پێنج پرۆژە، ئاکرێ سێ پرۆژە، بەردەڕەش دوو پرۆژە، پرۆژەکانیش بەم جۆرە بەسەر سێکتەرە جیاوازەکاندا دابەشبوون: گەشتیاری نۆ پڕۆژە، نیشتەجێبوون سێ پڕۆژە، بازرگانی حەوت پڕۆژە، پیشەسازی پێنج پڕۆژە، تەندروستی دوو پڕۆژە، خزمەتگوزاری یەک پڕۆژە، فێرکردن دوو پڕۆژە و کشتوکاڵ یەک پڕۆژە.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئاماری دەستەی وەبەرهێنان، لەسەدا 96ی دەستی کار لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە دهۆک، کرێکارانی خۆماڵین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






