لە تەرتووس 24 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا کوژران و برینداربوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 کانوونی یەکەم

خۆپێشاندانی عەلەوییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی سووریا کوژران و برینداربوونی 24 لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی لە بۆسەیەکی پاشماوەکانی ئەسەد لە تەرتووس ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆی سووتاندنی مەزارگەیەک، عەلەوییەکانی تووڕە کردووە و هاتوونەتە سەرشەقام و خۆپێشاندان دەکەن، بەهۆیەوە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزی نوێی سووریا ڕووی دا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد عەبدولڕەحمان، وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتی سووریا ڕایگەیاند: هێزەکانمان لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان لە دەوروبەری پارێزگای تەرتووس، کەوتنە بۆسەیەکی پاشماوەکانی ڕژێمی تاوانکار و بەهۆیەوە 14 چەکدارمان لێ کوژران و 10ـی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: پێش ئەو لێدوانەی وەزیری ناوخۆ، وەزارەتی ناوخۆی سووریا کوژران و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و برینداربوونی چواری دیکەی لە پێکدادانێکدا لە تەرتووس ڕاگەیاند لە پاشخانی خۆێشاندانەکان دژ بە سووتاندنی مەزارگەیەکی عەلەوییەکان لە حەلەب.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەرتووس، دەکەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست، زۆرینەی دانیشتووانەکەی سەر بە مەزهەبی عەلەوین، کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی سووریا سەر بەو مەزهەبەیە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی نوێی سووریا هۆشداری لە هەبوونی "دەستێکی شاراوە"ـدا کە هەوڵی وروژاندنی ململانێی ناوخۆیی دەدات و ئاماژەی بەوە کرد بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە تێیدا مەزارگەیەکی ئایینی لە شاری حەلەب دەسووتێنرێت، کۆنە و هیچ ڕووداوێکی هاوشێوە لە دوای ڕووخانی ڕژێمەوە تۆمار نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






