
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای دوو مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن بۆ بانکەکانی هەرێمی کوردستان دەگواسترێتەوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی کرا، 42 هەزار كەس وەک كارمەند لەسەر سندووقەكانی دەنگدان بوون، كۆمیسیۆن 150 بۆ 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکات.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای گوت: ڕۆژی یەکشەممە پارەکە دەگوازرێتەوە سەر هەژماری بانکەکانی هەرێمی کوردستان، ئۆفیسی هەر پارێزگایەک بە جیا پارەکە وەردەگرێت و بەسەر کارمەندانی کۆمیسیۆن دابەشی دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا ڕایگەیاند: بەهۆی پشووەوە دابەشکردنیپارەی کۆمیسیۆن دەکەوێتە ساڵی نوێ.
ئەمەش بزانە: كۆمیسیۆن 150 هەزار دینار بۆ ئەو کارمەندانە خەرج دەکات کە کارمەندی حکومەتن، 250 هەزار دینار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان، کارمەندە یەدەگەکانیش لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار دینار وەردەگرن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






