دارایی عێراق: دابەشنەکردنی مووچە بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە دوورە لە ڕاستییەوە
- بزنس
- 29 کانوونی یەکەم
لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە دابەشنەکردنی مووچە بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە دەکەن و دووپاتی دەکاتەوە، ئەو زانیارییانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوبوونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی دەرەنگ کەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی عێراق، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراق دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە وەزارەتی دارایی عێراق داوای لێبووردنی کردووە کە ناتوانێت مووچەی ئەم مانگە دابەش بکات، بڵابوونەوەی ئەو هەواڵەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند:
- ئەو زانیاریانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوبوونەتەوە، گوایە وەزارەتی دارایی داوای لێبووردنی کردووە کە بۆ ئەو مانگە مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە دابەش ناکرێت، دوورە لە ڕاستییەوە.
- وەزارەتی دارایی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە تەواوی پابەندە بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەو پێیەی بەشی ژمێریاری پارەی مووچەی بۆ وەزارەت و قایمقامیەتەکان و قەوارە ناپەیوەندیدارەکان بۆ مانگی کانوونی دووەم بەپێی ئەو خشتانەی دیاری کراوە بۆ هەریەکەیان دابین کردووە.
- وەزارەتەکە داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەکات وردبین و وریا بن لە گەیاندنی زانیاریەکان پێش بڵاوکردنەوەیان.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو ڕوونکردنەوەیەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەخۆرانی لە کاتێکدایە، هێشتا تەواوکاری مووچەی مانگی 11 و مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






