ئەو دارە تەمەن 100 ساڵییەی لەلایەن هاونیشتمانییەک بڕدرایەوە
ئاڤا نیوز
لە ناحیەی بەرزنجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی، هێزەکانی پۆلیسی دارستان کەسێکیان دەستگیرکرد لە کاتی بڕینەوەی داربەڕوویەک کە تەمەنی زیاتر لە 100 ساڵە. تۆمەتبارەکە بە پۆلیسی وتووە هۆکاری بڕینەوەی دارەکەی بۆ خۆگەرمکردنەوە بووە.
لێدوانی فەرمی: عەمید هێمن کەمال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، " لەکاتی بڕینەوەی داربەڕوویەکی تەمەن 100ساڵدا کەسێکمان دەستگیرکردووە، بەپێی یاسا ئەم کارە سەرپێچییە و کەسەکە بە پێبژاردنی پێنج ملیۆن دینار سزادەدرێت".
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی یەک مانگدا ئەمە دووەمین حاڵەتی بڕینەوەی دارە بەتەمەنەکانە لە سنووری ناحیەی بەرزنجە، هەردووجارەکە تۆمەتباران دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





