ئاڤا نیوز
لەندەن خۆی بۆ شەوێکی سەرنج راکێش و نایاب ئامادەکردووە؛ شەوێک کە یارییە ئاگرینەکان شارەکە ڕووناک دەکەنەوە و دەرگای 2025 لەسەر ئەم پایتەختە دەکەنەوە. تاوەکو ئێستاش زیاتر لە یەک ملیۆن بلیتی ئاهەنگی پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ فرۆشراون و نزیکەی 40 ملیۆن گەشتیاریش پشووی ساڵەکەیان لێرە بەسەر دەبەن.
وێنە گەورەکە: ئاهەنگەکە بەسەر ناوچە گەشتیاریی و سەرنجڕاکێشەکاندا دابەشبووە. کەناری ڕووباری تایمز و چاوی لەندەن و نزیک تەلاری پەرلەمانی وڵاتەکە لە دیارترین شوێنە گەشتیارییەکانن، بەڵام یارییە ئاگرینەکان لە نێو کەشتی ڕووباری تایمز و چاوی لەندەن هەڵدەدرێن کە بە دڵخوازترین شوێنی گەشتریاران دادەنرێن. لەو شەوەدا چاوەڕاندەکرێت بایی چوارملیۆن پاوەند یاریی ئاگرین لە ئاسمانی لەندەن بتەقێنرێن.
لێدوانی فەرمی: گەشتیارێک لەبارەی ئاهەنگەکانی لەندەنەوە بە ئاڤای ڕایگەیاند، "من لێرەم بۆساڵی نوێ، لەسەری ساڵ لەندەن کەشێکی تایبەت و خۆش هەیە سەرنجراکێشترین یاری ئاگرینی هەیە."
زانیاریی زیاتر: نرخی بلیت لە نێوان 20 بۆ 50 پاوەندە، بەڵام بە 15 پاوەند کەمتر بۆ دانیشتوانی شارەکە دابینکراوە. هەروەها بەشێک لە داهاتی ئاهەنگەکە دەدرێتە رێکخراوی خێرخوازی TAP LONDON کە بایەخ بە کەسانی بێ ماڵ و لانە دەدات.
ئەمەش بزانە: ئەگەرچی ساڵانێکە ماڵئاوایی لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، بەڵام هێشتا وەک پایتەختی گەشتیاریی ئەوروپییەکان ماوەتەوە. میوانخانەکانی ئەم شارە پڕن لە گەشتیار و هەر ئەمەش وایکردووە چاوەکان لەسەر ئەم شارە بن هەرچەندە زۆربەی پایتەختەکانی دنیا بە ئاهەنگەوە دەچنە نێو ساڵی نوێ.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جوتیارانی ئاگریی لە ئاژەڵدارییەوە بەرەو چاندنی کشتوکاڵیی هەنگاو دەنێن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سوودان چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کۆردۆفان کۆنترۆڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت دانوستانی ئاشتی ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەبچێت
- جیهان
- 15 تشرینی دووەم
لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن





