ئەمساڵ زیاتر لە 243 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان دابەشکراوە
- بزنس
- 2 کانوونی دووەم

ژمارەیەک هاووڵاتی لەکاتی وەرگرتنی بەشە نەوتی سپی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان لە ساڵی 2024دا بڵاوکردەوە کە زیاتر لە 243 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەشکراوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئەمساڵ تا 31-12-2024 زیاتر لە یەک ملیۆن و 215 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیكراوی حکومەت سوومەند بوونە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕێژەی وەرگرتنی نەوت لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە هەرێمی کوردستان 86%ـی تێپەڕاندووە و تەنیا 127 هەزار و 808 خێزان ماون نەوتییان وەرنەگرتووە.
بەپێی ئامارەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشکردنی نەوت لە ناوچەکان بەمشێوەیەیە: -
- پارێزگای هەولێر 400 هەزار و 398 خێزان كە دەكاتە 96.5%.
پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەرین 463 هەزار 869 خێزان، دەكاتە 89.5%.
- پارێزگای دهۆك 194 هەزار و 763 خێزان کە دەكاتە لە 86.5%.
- پارێزگای هەڵەبجە 21 هەزار و 890 خێزان کە دەكاتە 71%.
- ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 87 هەزار و 638 خێزان کە دەكاتە 99%.
- ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 47 هەزار و 187 خێزان، دەكاتە 72.5%.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تائێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراوی وەزارەتی نەوتی عێراق نەگەیشتووەتە بۆ کوردستان. هاوکات بڕیارە بڕە نەوتێك كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و تەنیا بەشی 19% پێویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، چاوەڕوان دەكرێت بە چەند كاروانێك بگاتە هەرێمی كوردستان و لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






