ئەردۆغان: لە ساڵی 2024 ئاستی هەناردەی تورکیا گەیشتە 262 ملیار دۆلار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کانوونی دووەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئاستی هەناردەی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2024 ڕاگەیاند، بە گوێرەی ئامارەکە، هەناردەی بەرهەمی تورکیا بۆ وڵاتان بەڕێژەی 2.5٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە 262 ملیار دۆلار.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هەڵاوسانی ئابووری لەناوخۆی وڵاتەکەیدا تورکیا دەیەوێت پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەناوچەکە و وڵاتانی دراوسێ گەشە پێبدات لەبوارەکانی بازرگانی و ساغکردنەوەی بەرهەمی وڵاتەکەی، بەگوێرەی ئامارەکانیش بێت عێراق لە ڕێزبەندی پێنجەمی ئەو وڵاتانە دایە کە زۆرترین بەرهەمی ئەو وڵاتەی هاوردە کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لە ناوەندی کۆنگرەی هالیچ ئاماری ئاستی هەناردەی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و گوتی: سەرەڕای بەربەستەکان لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی 2024 ئاستی هەناردەی تورکیا، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە 262 ملیار دۆلار، باسی لەوەش کرد دەیانەوێت ساڵی 2025 ئاستی هەناردە بگەیێنینە 390 ملیار دۆلار.
ژمارەکان وادەڵێن: لە مانگی دیسەمبەری ساڵی 2024، ئاستی هەناردەی تورکیا بە ڕێژەی 2.2٪ کە دەکاتە 23.5 ملیار دۆلار زیادیکردووە، بەمەش ئاستی پێوانەی ساڵی تۆمارکردووە.
- هاوکات ئاستی هاوردەکردنی کاڵا بە ڕێژەی 11.1٪ بەرزبووەتەوە کە دەکاتە 32.3 ملیار دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






