پێشمەرگەیەک - وێنەی ژمارەیەک شەدەی دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 2015 ەوە وەزارەتی دارایی بە فەرمی داوای دۆسیەی یەکەی 70ی کردووە، لەلایەن فەرماندەی یەکەی 70 نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی پشتگوێخراوە. لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی بە کێشەی مووچەی ئەو خانەنشینانە دێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی ڕابردوو چەند جارێک خانەنشینانی یەکەی 70 خۆپیشاندانیان کرد و داوای دابینکردنی مووچەکانیان دەکرد کە هەندێک جار بە سێ مانگ مووچەکیان وەرنەدەگرت، وەزارەتی دارایی هۆکاری کێشەکەی دەگەڕاندەوە بۆ نەبوونی دۆسیەی ئەو خانەنشینانە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەت، لەکاتێکدا ساڵی 2015 بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە دۆسیەکانی ئەو خانەنشینانەیان بۆ بنێرن، بەڵام لە فەرماندەی یەکەی 70 ئەو بابەتە پشتگوێخراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی لە مانگەکانی ڕابردوودا مووچەی ئەو توێژەی ڕاگرت کە ژمارەیان نزیکەی 10هەزار کەسە و تێچووی مووچەی مانگانەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە.
هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتی دارایی هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە چەند ساڵێکە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆیان مووچەیان دابین کردوون، بەڵام لەمەودوا ئەگەر دۆسییەکان نەنێرن، چیتر مووچەیان پێنادەن. دواتر بەشی خانەنشینی یەکەی 70 بەڵگەنامەکانی لە خانەنشینان وەرگرت و دۆسیەکانیگواستەوە سەر وەزارەتی دارایی.
لێدوانی فەرمی: دوای ئەوەی ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد، جێبەجێکاری ئەو دۆسیانە لە یەکەی 70 گوتی، "لە چەند مانگی ڕابردوودا بە چڕی کارمان لەسەر کۆکردنەوە و ڕێکخستنی دۆسیەی خانەنشینان کردووە، بەشێکی زۆریان گواستراونەتەوە و ئێستا تەنیا چەند سەد دۆسییەک ماون، لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواوی دۆسییەکان دەگوازرێنەوە و کۆتایی بە کێشەی مووچەی ئەو خانەنشینانە دێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






