ئاڤا دیجیتاڵ
نزیکەی 100 دار بەڕوو لە ناحیەی تانجەڕۆ هەبوو، بەڵام بەشێکیان لەلایەن هاووڵاتییانەوە بڕدراونەتەوە و بەشێکی دیکەشیان سووتێنراون، تەمەنییان لە 20 ساڵ زیاترە، پێش ئەوەی پۆلیسی دارستان بگات بە شوێنی ڕووداوەکە، بەشێک لە دارە بڕدراوەکان لەلایەن تۆمەتبارانەوە بەجێهێڵراون و تاوەکو ئێستا نازانرێت بکەرانی کێن و دەستگیرنەکراون.
لە وەرزی زستاندا داربڕینەوە لە ناوچە شاخاوییەکان ڕوو لە زیادبوون دەکات، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، تەنیا لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 87 کەس لەسەر داربڕینەوە دەستگیرکراون.
هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن دەڵێت: ئێمە لەبارەی داربڕینەوە بەردەوام ڕێنماییمان هەیە، 90%ـی هاووڵاتییان پابەندن بە ڕێنماییەکانەوە، ئەو 10%ـەیەی پابەندی ڕێنماییەکانی پۆلیسی دارستان نابن، ئێمە ڕووبەڕووی یاسایان دەکەینەوە و دەستگیر دەکرێن، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 87 کەسمان لەسەر داربڕینەوە دەستگیر کردووە، سزاکەش بەپێی تەمەنی دارەکان دەگۆڕێت، کەسانێک لەسەر بڕینەوەی دارێک کە تەمەنی 100 ساڵە دەستگیرکراون، یان داریان بڕیوەتەوە هەنگوینی تیابووە، سزای ئەو کەسانە پێبژاردن دەبێت بەبڕی پێنج ملیۆن دینار.
دانیشتووانی گوندەکان دەڵێن: ئێمە دۆستی ژینگەی خۆمانین، ڕێگە لەهەر کەسێک دەگرین بیەوێت دارەکان لەناوببات، جەزا عومەر، جووتیارە لە سنووری دۆڵی دووکانیان، لەسەر بڕینی دارێک کە زیانی بۆ باخەکەی هەبووە 7 ڕۆژ زیندانی کراوە، بەپێی یاسا هەرکەسێک دارێک ببڕێتەوە بەپێی تەمەنی دارەکە سزا دەدرێت و لەبری هەر دارێک دەبێت چەند نەمامێک بڕوێنێت.
جەزا عومەر دەڵێت: لێرە هەرکەسێک سەر بە ناوچەی خۆیەتی و بۆمان نییە بچین بۆ ناوچەی ئەوان، خۆمان خەڵکی ئەم ناوچەیەین، جاران خەڵکی خۆمان داری دەبڕیەوە ئێستا هەموومان باخ و زەوی خۆمان هەیە و ئەوانەی دار دەبڕنەوە نازانین کێن و پێمان ناخۆشە، بەڵام پۆلیسی دارستان دەبێت چاوپۆشی لە جووتیار بکات، من دارێکم لە باخەکەی خۆم بڕیەوە زیانی بۆ مێو و ڕەزەکەم هەبوو، بەڵام دەستگیریان کردم و 7 رۆژ زیندانی کرام.
داری بەڕوو یەکێکە لە دارە تەمەندرێژەکان کە تاوەکو 400 ساڵ و زیاتریش دەمێنێتەوە، بەڵام دۆزینەوەی دارێک بەم تەمەنە لە کوردستان بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن، ئەمەش بەهۆی ئەو پێشێلکارییانەیە کە مرۆڤ بۆ سەر دارستانەکانی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە ئیدارەی سۆران دادەخرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕەنگە لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا گفتوگۆ بکەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان پیرۆز دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی متمانە بە ویلایەتی دووەمی سوودانی ناداتەوە
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک





