پارتەکەی ئەردۆغان بۆ ئاڤا نیوز: ڕۆڵی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کانوونی دووەم

لۆگۆی ئاکپارتی، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
غالیب ئەنساریئۆغلو، پەرلەمانتاری ئاکپارتی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆر باش دایە و سیاسەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە دۆخە جیاوازەکاندا بەرز دەنرخێنین، ئەم پەیوەندیییە ئەرێنییە زۆرگرنگ و پێویستە بۆ ناوچەکە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکووزیران مەسرور بارزانی لە 7-1-2025 بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە لەگەڵ هەریەک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە زەمینەسازی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتەوایی کورد لە تورکیا دەکرێت.
لێداوانی فەرمی: ئەنساریئۆغلو سەبارەت بە ڕۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی گوتی:
-سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی سیمبولی هەیە و ڕاو بۆچوونەکانی لەسەر دۆخەکە بۆ تورکیا بە هەند وەردەگیرێ، دەشزانین کاریگەری بەسەر کوردی ڕۆژئاواش هەیە، بۆیە ڕۆڵی بارزانی کاریگەری لەسەر پاراستنی پرسی ئاشتەوایی کورد و تورک دروست دەکات.
- سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا زۆر گرنگە، لەبەر ئەوەی پرسی ئاشتەوایی کورد و دۆخی سووریا هەیە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخەکە دروست دەکات.
-لەم کاتە بەدواوە بوونی شەڕ لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندیی کورد نییە و بڕیاری ژیرانەیەو پاراستنی سەقامگیری و ئاشتەواییە.
-پەیوەندییەکی هاوبەش لە نێوان ئەنقەرە و هەولێر هەیە.
- ڕۆڵی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنن.
- ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو دۆخێکدا بەرامبەر بە ئەنقەرە بە باشترین شێوە ڕۆڵیان گێڕاوە، ئێمە ئەمە بەرز دەنرخێن.
ئەوەش بزانە: هەولێر و ئەنقەرە پەیوەندییەکی ئابووری و سیاسییان هەیە، ئەمەش کاریگەری بەسەر پرسە هەنووکەییەکانی باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 48 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






