پێشەوا هەورامانی: عێراق لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كەمتەرخەمە
- بزنس
- 9 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، توركیا داوای دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و هەرێمی كوردستانیش هەموو هەنگاوێكی ناوە، بەڵام عێراق كەمتەرخەمە.
وێنە گەورەكە: بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە لە مانگی سێی ساڵی 2023ـەوە وەستاوە و ئێستا هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی چڕبوونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ـی ئاڤا لەگەڵ هەوراز گوڵپی ئاشکرای کرد کە لە كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکكۆماری توركیا باسی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كراوە، توركیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە ئەوەی لەسەر ئەو بێت بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە بیكات، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش زۆر لە مێژە ئەوەی لەسەر شانی بووە كردوویەتی، گفتوگۆی وردیش لەگەڵ كۆمپانیاكان و حكومەتی عێراق بۆ ئەو مەبەستە كراوە.
زیانە زانراوەکان: ئێستا پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت لە پەرلەمانی عێراقە بۆ ئەوەی بابەتە بە یاسایی چارەسەر بكات، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانەش كەمتەرخەمی و خاوی لەلایەن عێراقەوە سەبارەت بە پرسەكە هەیە، ئەم كەمتەرخەمییەش ئەنجامەكەی زیانی 20 ملیار دۆلار بووە بۆ عێراق.
هۆكارە زانراوەكان: دواكەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر تێچووی دەرهێنانی نەوت، كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان داوای زیادكردنی دەكەن و وەزارەتی نەوتیش پشت بە ماددە یاساییەكانی نێو یاسای بودجە دەبەستێت كە دەڵێت نابێت لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەكی دیكە نرخەكان جیاواز بن.
چارەسەرەكان: بۆ چارەسەركردنی گرفتی نرخی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان، هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراقە و خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ كراوە و تێیدا چارەسەری بابەتەكە خراوەتە، چارەسەرەكەش دوو جۆرە.
- بابەتەكە بدرێت بە دەستەیەكی ڕاوێژكاری نێودەوڵەتیی پسپۆر بۆ ئەوەی خەمڵاندن بۆ دەرهێنانی نەوت لە هەر ناوچە و كێڵگەیەک بكەن.
- 16 دۆلار جێگیر بكرێت بۆ تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیاكان.
لەلایەكی دیكەوە: فراكسیۆنە كوردییەكان تێبینیان لەسەر ناوەڕۆكی هەموارەكە هەیە ئەویش ئەوەیە كە كاتی كاركردن و مانەوەی دەستە ڕاوێژكارییەكە دیارنەكراوە، هاوكات باس لە قەرزی كۆمپانیاكان كە لەلای حكومەتی هەرێمی كوردستانە نەكراوە ئاخۆ چۆن چارەسەر دەكرێت و چۆن دەدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
وردهكاریی كێشهكهی پارتی سۆسیال دیموكرات لە خانەقین
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک سەرۆکی شارەوانیی شێلادزێ دەستگیر کرا
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
کەتائیبی حیزبوڵڵا داوای سڕکردنی بڕیارەکانی سوودانی دەکات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر 100 ئامێری گزییکردندا گرت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شاماران: بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ دەستیانپێکردەوە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دانوستانەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی جەیهانەوە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی