
ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەگەڵ زیادبوونی سوودمەندانی پڕۆژەی هەژماری من، ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارەش زیاتر دەكرێن.
وێنە گەورەکە: بە ئامانجی هێنانەکایەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، حکومەت بەردەوامە لە پتەوکردنی ژێرخانی بە دیجیتاڵیکردن و لەو چوارچێوەیەشدا دەیەوێت سەرجەم مووچەخۆران لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەربگرن و تا ئێستا پڕۆسەکە بە سەرکەوتووانە بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: مانگ بە مانگ سوودمەندانی هەژماری من زیاتر دەبن، ناوچە و پارێزگای دیکە بە تەواوەتی بە دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن، هەروەها ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەش هاوتەریب زیاد دەکرێن لەگەڵ ژمارەی سوودمەندان.
زانیاریی زیاتر: بۆ مووچەی ئەم مانگە لە ماوەی چوار ڕۆژدا زیاتر لە 250 هەزار مووچەخۆر بە دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا سەرجەم فەرمانبەرانی شارستانی لە سنووری پارێزگای هەولێر لە هەژماری من تۆمار كراون و ئەم مانگە سەرجەمیان بە دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرت.
ئەمەش بزانە: ئێستا زیاتر لە 500 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەستخراون و تیمەكانی هەژماری من سەرقاڵی زیاتركردنی ژمارەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە